٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٣:٢٥
Source: Mehrnews
گرووسی: زانستی تەکنیکی ئەتۆمی ئێران لەناو نەچووە

بەڕیوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند: زانستی تەکنیکی ناڤۆکیی ئێران لەناو نەچووە.

بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی "جنیوا سلێۆشێن نیووز"، ڕافائێل گرووسی بەڕیوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئەوڕۆ چوارشەممە بەر لە سەفەری بۆ سویسرا لە لێدوانێک بۆ ڕۆژنامەی لێ تێمپس(Le Temps)، وتی: ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تاونستی خۆی بۆ دیپلۆماسی لە دەست داوە و ئەمە من نیگەران دەکات و هاوکات ئەنگێزەم پێ دەدات کە چارەسەریی کێشەکان بخەمە ڕیزی یەکەمایەتییەکانی ئەو ڕێکخراوەیە.

بەڕیوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وتیشی ئاستی زیانگەیشتن بە بنکەی گرینگە ئەتۆمییەکانی ئێران لە ئیسفەهان، نەتەنز و فۆردۆی یەکجار زۆر ڕاگەیاند و وتیشی: ئەگەرچی ترامپ باس لە "لەناوبردنی" ئەو بنکەیانە دەکات، بەڵام زانستی تەکنیکی ئێران لەناو نەچووە و ئەو سانتریفیوژانەی کە بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆمی کەڵکی لێ وەردەگیرا، دەکرێ نۆژەن بکرێنەوە. ئەوە سەرەڕای بوونی نزیکەی 400 کیلۆ ئۆرانیۆمی پیتاندراوی سەروو لەسەدا 60ـه کە ئێران هێشتاش هەیەتی و ئەگەر ئەم ڕەوتە درێژەی هەبێت ئێران ماددەی پێویستی چێکردنی نزیکەی 10 بومبای ئەتۆمی هەیە.

ناوبراو بە ئاماژە بە نەبوونی هیچ جۆرە بەڵگەیەک لە لایەن ئاژانسەوە بۆ پلانی چێکردن بومب لە لایەن ئێرانەوە، خوازیاری دەستپێکردنەوەی پشکنینەکان بوو و جەختی کرد: ئێران پاش شەڕی 12 ڕۆژە دەیتوانی پەیوەندیی خۆی لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەولەتی دابخات و لە پەیمانی ئێن‌پی‌تی بکشێتەوە، بەڵام وای نەکرد و من ئەو هەڵبژاردنەیان دەنرخێنم و بە درێژەدان بە پەیوەندییە بەردەوامەکانم لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، هەوڵی پاراستنی کەشی دیپلۆماتیک دەدەم.

Your Comment

You are replying to: .
captcha